گالیانى : یانه‌ی ڕیال مه‌درید دووباره داوا یاریزانی به‌ڕازیلی كاكا ی
كرد
نێردراو له‌لایه‌ن :
love_sarhang
جێگری
سه‌رۆكی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی ئه‌دریانۆ گالیانی له كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌وانی له باره‌گای یانه‌ی میلان له شاری میلانۆ ووتی
” یانه‌ی ڕیال مه‌درید دووباره داوا یاریزانی
به‌ڕازیلی كاكای كرد ”
ئه‌مه‌ش له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی درێسی نوێی یانه‌ی میلان بۆ وه‌رزی داهاتوو
كه دركاندى . رۆژنامه‌نووسه‌كان زۆر پرسیارییان ده‌رباره‌ی گرنگی دانی
یانه‌ی چێڵسی به یاریزان كاكا كرد له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ووتی
” من له‌گه‌ڵ خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی ڕۆمان ئه‌براهیمۆفیچ له یه‌ختێكدا
بووین و گفتوگۆمان له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی یاریزانی ئۆكرانی ئاندرێ شیفشینكۆ و
ڕیكاردۆ كاكا ده‌كرد به‌ڵام گفتوگۆییه‌كان ڕاوه‌ستان و گه‌یشتین به خاڵی
سفر به‌ڵام ئه‌توانم شتێك بڵێم كه‌وا
یانه‌ی ڕیال به شێوه‌یه‌كی جدی داوا كاكای كردووه ”
گالیتانی سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی یاریزان كاكا له یانه‌ی میلان و له
پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به چوونی یاریزانی كاكا بۆ چێڵسی ووتی
” ئێمه كاكا نافرۆشین , ئه‌گه‌ر یانه‌ی چێڵسی 300 ملیۆن یۆرۆ بداته ئێمه
هه‌ر نایفرۆشین به‌ڵام شتێك هه‌یه ئێمه ده‌رگامان بۆ هه‌موو یاریزانه‌كان
كردۆته‌وه ئه‌وه‌ی ویستی بڕوا ئاره‌زووی خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر یاریزان كاكا
ویستی یانه جێ بهێڵێت ئه‌وا ئێمه ڕێگر نابین بۆ ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و ”.
نێردراو له‌لایه‌ن :
love_sarhang