|

یانه‌كان یاریزانانى كورد له‌گۆرِ ده‌نێن
چه‌ند پرسیارێكى نێو جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى
* بۆچى
عیماد ئه‌سعه‌د و
موفق یونس
رِاگیران ؟
دواى ئه‌وه‌ى لێدوانێكیان بۆ هه‌فته‌نامه‌ى پرسى وه‌رزش دا و ده‌رباره‌ى
كێشه‌كانیان له‌نێو یانه‌كه , ده‌سته‌ى كارگیرِى یانه‌ى هه‌ولێر برِیارى
دا هه‌ردوو یاریزان بۆ یه‌ك یارى رِابگرێت .
* ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌مان به‌پار
له‌یه‌كه‌مین یارى یانه‌ى هه‌ولێر له‌خولى عێراق كه به‌رامبه‌ر یانه‌ى
سلێمانى بوو , چه‌ند پرسیارێك لاى وه‌رزشدۆستانى ئه‌و یانه‌ی دروست بوو .
ئایا هۆى چییه له‌ریرزى یانه‌یه‌كى وردستان 10 یاریزانى به‌رِه‌گه‌ز
عه‌ره‌ب یارى بكه‌ن ؟
پارساڵ یانه‌ى هه‌ولێر ببوه پاڵه‌وانى عێراق و ئه‌و كاتیش له رِیزى
یانه‌كه 5 تا 6 یاریزانى كورد یارییان ده‌كرد . ئایا به‌نیازن جامى
ئاسیامان بۆ به‌ده‌ست بهێنن ؟ خه‌یاڵێكى خاو .
* پێشنیازێك بۆ حكوومه‌تى كوردستان

دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ك بێده‌نگى خۆیان له‌مه‌رِبه‌ته‌عریبكردنى
یانه‌كانى كوردستان نواند و یاریزانى كوردیشیان فه‌راۆش كرد پێویسته
حكوومه‌تى هه‌رێم بیرله‌وه بكاته‌وه چۆن ده‌سته‌ى كارگێرِى یانه‌كان
بگۆرِێت و له‌جیاتى ئه‌وان له‌به‌غداوه چه‌ند كه‌سێكمان بۆ ئیستیراد بكات
.
* بۆچى یانه به‌هێزه‌كانى كوردستان گرنگى به‌خولى كوردستان ناده‌ن ؟
هه‌مووان ئاشكرایه ئه‌نجامه‌كانى یانه‌كانى دهۆك و سلێمانى و هه‌ولێر
له‌خولى نایابى كوردستان وه‌ك پێویست نییه . كه‌چى به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و
یانانه هه‌موو گرنگییه‌كیان بۆ خولى عێراق خستۆته ئه‌ستۆ و پاره‌كانیان
خستۆته خزمه‌ت عاره‌به‌كانى یانه‌كه و خولى كوردستانیش ئێوه خۆش .
*گۆڵچییه‌كى عاره‌بیش بهێنن ... بۆ ئه‌وه‌ى ووشه‌ى كوردى له‌نێو یانه‌ى
هه‌ولێر بنبرِ بكات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س به‌ووشه‌ى كوردى له‌نێو یانه‌ى هه‌ولێر
نه‌ئاخڤىَ , پێویسته كاربه‌ده‌ستانى یانه‌ى هه‌ولێر به په‌له و بىَ
دواكه‌وتن هه‌ردوو گۆلچى سه‌رهه‌نگ موحسین و دیدار حامد بگۆرِێت و
پاسه‌وانێكى گۆڵى عاره‌ب بۆ یانه‌كه دابین بكات تا به‌م شێوه‌یه كه‌س
له‌نێو یاریگه‌دا ووشه‌ى كوردى به‌كار نه‌هێنێنێت و مرازى ئه‌كره‌م
سه‌لمانیش بێته‌دى و له‌جیاتى دروشم به‌ناوى هه‌ولێر بوترێته‌وه , هه‌موو
یاریزانه‌كان هاواربكه‌ن : العراق ... العراق . هه‌روه‌كو له‌گه‌شتى
یانه‌كه بۆ ئیمارات ئه‌كره‌م سه‌لمان داواى له‌یاریزانه‌كان كردبوو .
* رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا زۆر كه‌س ده‌ڵێت ,
یاریزانى كوردى باشمان نیه , بۆیه پشت به‌یاریزانى عاره‌ب ده‌به‌ستین .
ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌و یاریزانانه‌ى له‌لوتكه‌ى یاریكردنن و ئه‌گه‌ر
له‌یاریزانه عاره‌به‌كان باشتر نه‌بن , ئه‌وا جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا
نییه :
سه‌رچاوه : سایتى خه‌بات
|