|
دیارییه‌كه‌ی كه‌ركوك یانه‌ی هه‌ولێری
دڵخۆش
كرد
سه‌لام حوسێن :
له‌دوایین
جه‌وله‌ی خولی بژارده‌ی عێڕاقی فیدڕاڵ بۆ گروپه‌كان به‌ته‌واوی چاره‌نوسی
یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی عێڕاقی فیدڕاڵ له‌به‌رده‌ست
یاریزانانی خه‌مخۆرو وه‌فاداری یانه‌ی كه‌ركوك بوو .
یانه‌ی هه‌ولێر به‌ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی له‌هه‌ڵبژارده‌كانی عێڕاقی فیدڕاڵ
یارییان كردووه ئه‌مانه باشترین یاریزانانی عێڕاقین ، خه‌رجیه‌كی بێ سنور و
ئاماده‌كارییه‌كی نمونه هه‌ر له‌یارییه دۆستانه‌كانی ده‌ره‌وه كه
له‌پاڵه‌وانیه‌تی شای تایله‌ند و به‌ژداری جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا خۆ
ده‌گرێته‌وه .
باشترین ڕاهێنه‌ری عێڕاقی فیدڕاڵ هه‌ر له‌حاجی ئه‌كره‌م تا ساڵح ڕازی
جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌فادار و یاریگه و جێگا و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی نمونه‌یی و
شاز به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كان سه‌رسوڕهێنه‌رو زۆر خراپ به
پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی كه‌ركوكی كه‌م ده‌رامه‌ت و پشت به‌ستو به یاریزانانی
كوردستانی به‌تایبه‌تی یاریزانان هه‌ردی نوره‌دین و دیار ڕه‌حمان
و دڵدار ئیبراهیم توانیان باشترین ئاستی تۆپی پێی خۆماڵی كوردستانی
پێشكه‌ش بكه‌ن گه‌ر له‌یاری یه‌كه‌می ئه‌لجه‌وییه غه‌درایان لێنه‌كرابوایه
ئه‌وا ئێستا باسێكی دیكه‌مان ده‌كرد . به‌ڵام له‌كۆتایی یارییه‌كان گه‌وره‌ترین
دیاری‌یان پێشكه‌ش به‌هه‌ولێر و جه‌ماوه‌ره وه‌رزشیه‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا
یانه‌ی هه‌ولێر له‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره دا ده‌ژیا .
بۆیه ده‌ڵێم یانه‌ی هه‌ولێر له‌ئاستی پێویستی نه‌بوو نه‌خشه‌ی ده‌سته‌ی
كارگێڕی دروست نه‌بوو . ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه و نه‌خشه‌ی دروست دابڕ‌ێژین
زیاتر پش به‌یاریزانانی خۆماڵی ببه‌ستین و هه‌وڵ ده‌ین ڕاهێنه‌رێكی
به‌توانای بیانی له‌ووڵاتانی پێشكه‌وتووی نمونه‌یی و ووڵاتانی كڕواتیا و بۆسنا
و هه‌رسك بێنن كه دڵنیام گه‌ر هه‌وڵی بۆ بده‌ین زه‌حمه‌ت نیه له‌ڕاهێنه‌رانی
به‌غداش زۆر به‌توانا ترن و خه‌رجیه‌كانیان كه‌متره .
دووباره سوپاس بۆیانه‌ی كه‌ركوك و یاریزانانی و جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فا و
ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیارانی خاوه‌ن وه‌عد و قسه‌ی دروست .
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|