|
له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئاستی به‌رزی سه‌رهه‌نگ موحسین و یاریی كۆتایی خولی
عێراق ، دیدار گوتی :
هه‌ولێر
وه‌رزش :
له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه سه‌رهه‌نگ موحسین له یاریی
كۆتایی خولی عێراقدا پێشكه‌شی كرد، دیدار گوتی : " ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو ، كه
ئاستی ئێمه دابه‌زیبوو ، به‌ڵام بینیمان كه سه‌رهه‌نگ له یاریی كۆتاییدا
ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی پیَشكه‌ش كرد ، ئه‌وه زۆر بۆ من جێگه‌ی خۆشحاڵیی بوو ،
چونكه دیدار سه‌رهه‌نگه و سه‌رهه‌نگیش دیداره ، له‌و كاته‌یشه‌وه كه عیماد
هاشم هاتووه ، یه‌ك كێشه‌ی بچووكیشمان نه‌هاتووه‌ته پێش ، پێشتریش شتی وا
نه‌بووه ، ته‌نیا ناحه‌زێك ئه‌و قسانه‌ی دروست ده‌كرد ، هه‌روه‌ها چه‌ند
كه‌سێك ده‌هاتنه لام و ده‌یانگوت كه سه‌رهه‌نگ ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر تۆ
كردووه ، ده‌چوونه لای ئه‌ویش و به هه‌مان شێوه ده‌یانگوت دیدار ئه‌وه‌ی بۆ
تۆ گوتووه ، منیش قه‌ت برِوام نه‌ده‌كرد كه سه‌رهه‌نگ قسه‌ی وه‌های كردبایه
، برِوایش ناكه‌م سه‌رهه‌نگیش برِوای به‌و قسانه كردبایه كه بۆیان
ده‌گێڕایه‌وه ، ته‌نانه‌ت له یاریی كۆتاییدا ، من و سه‌ردار عادل 120 خوله‌ك
نزامان بۆ سه‌رهه‌نگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی خوا سه‌ركه‌وتووی بكات ، هه‌روه‌ها له
كاتی نیوه زیادكراوه‌كاندا ، مه‌شقی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌م پێ دا و پاڵپشتییه‌كی
زۆری بووم ، ئه‌وه‌یش ئه‌و قسانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه كێشه له نێوان من و
سه‌رهه‌نگدا هه‌بووبێت ، من له كاتی یارییه‌كه‌یشدا به سه‌رهه‌نگم گوت تۆ
ده‌توانیت له‌م یارییه‌دا بگه‌یته ئاستی خۆت ، چونكه گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر
تۆیه ، ئیتر ئه‌ویش پێی گوتم كه دڵنیا به و په‌نا به خودا ئاستێكی به‌رز
پیَشكه‌ش ده‌كه‌م" .
تێبینی : ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی دیمانه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌رزشه
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|