|
یانەی هەولێر بۆندی لەگەڵ 7
یاریزان نوێ كردەوە و عەلی مەنسوریش هاتە ریزی یانەی هەولێر
ئا : كارزان كانەبی

یانەی هەولێر بۆ وەرزی داهاتوو بۆندی لەگەڵ 7 یاریزانی یانەكەی نوێ كردەوە و
بۆندەكەشی بۆ زیادكردن و عەلی مەنسوریش هەتە ریزی یانەی هەولێر.
دوای ئەوەی یانەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی یانەكانی عێراق ، زۆربەی یاریزانان
چەندین بۆندیان لە یانەكانی دیكەوە بۆ هاتووە ، بۆ ئەم مەبەستە یاریزانان (
لوئەی سەلاح ، ئەحمەد سەلاح ،
ئەحمەد كوبی ، ئوسامە عەلی ،
خەلدون ئیبراهیم ،
موسلم مبارەك ، ویسام زەكی ، یارسر رەعد ،
ساماڵ سەعید ، حەیدر سەباح و
عەلا
نیرۆز ) بەنیازبوون یانەی هەولێر جێبلهێڵن ، بەڵام لە بڕیارێكی دەستەی كارگێڕی
یانەی هەولێر توانیان بۆند لەگەڵ چەند یاریزان مۆربكەن . (مەحمود عەزیز)
سكرتێری یانەی هەولێر گوتی “هەریەك لە یاریزانان (یاسر
رەعد ، ویسام زەكی ،
خلدون ئیبراهیم ، ئەحمەد كوبی ،
ساماڵ سەعید و موسلم موبارك) ، بۆندیان لەگەڵ
یانەی هەولێر درێژكردەوە بەبڕی (50) ملیۆن دینار و یاریزان لوئەی سەلاحیش بەبڕی
60 ملیۆن دینار بۆندی نوێ كردەوە ”. سەبارەت بەیاریزانانی نوێش گوتی “ بۆندی
عەلی مەنسور یاریزانی یانەی جەوییە بەكۆتایی هات وبەبڕی 60 ملیۆن دینار هاتە
ریزی یانەی هەولێر ”. گوتیشی “ هەریەك لە یاریزانان حیدەر سەباح و
ئوسامە عەلی
و عەلا نیرۆزیش یانەی هەولێریان جهێشت بەرەو یانەكانی بەغدا ”. سەبارەت بە
ئەحمەد سەلاح گوتی : ” ئێستا بۆندی نوێ نەكردووەتەوە چونكە بۆندێكی بەبڕی 150
هەزار دۆلار بۆهاتووە لە دەرەوە ”. سەبارەت بە گۆلچیش رایگەیاند كە ئێمە
گۆڵچی بۆیانەی هەولێر ناهێنین .
گهڕانهوه بۆ بهشی ههواڵ و
چالاكییهكان >>>
|