|

(بێرون حه‌یده‌ر): هاتمه‌وه
خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌م، نه‌مزانی یانه‌كه
له رِێگه‌ی
خزمه‌تگوزاره‌كه‌یانه‌وه به رِێم ده‌كات

مامه‌یاره ئه‌حمه‌د
یاریزان (بێرون حه‌یده‌ر) 21 ساڵ، له ساڵی 1997ـه‌وه چووه‌ته ئه‌ڵمانیا، پێش
ئه‌وه‌یشی بچێته ئه‌ورووپا، له كوردستان یاریی كردووه، ئه‌م یاریزانه كاتێك
ده‌گاته ئه‌ڵمانیا، رِاسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كاته‌وه به وه‌رزشكردن و وه‌ك خۆی
ده‌ڵێت:" له پێناو یاریی تۆپی پێدا، ئاماده بووم هه‌موو شتێك له ده‌ست
بده‌م، بۆیه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی گه‌ییشتنمدا بۆ ئه‌ڵمانیا به یارمه‌تی
چه‌ند هاوكارێك كه زمانی ئه‌ڵمانییان باش ده‌زانی، چوومه رِیزی تیڵێك، دواتر
چوومه یانه‌ی (فۆرتونا كۆڵن) كه یانه‌ی شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانییه.
بێرون، كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانییه، ئه‌وه‌یشی گوت كه تیپی 16 ساڵانی
یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بانگی كردووه، به‌ڵام ئه‌م به‌وه رِازی نه‌بووه
و به هۆی چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه رِه‌تی كردووه‌ته‌وه، له‌م رِووه‌وه
بێرون ده‌ڵێت: "له ساڵی 2003ـدا خولی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه، كه یانه‌ی
زۆربه‌ی وڵاته‌كان له ته‌مه‌نی (16 - 18) ساڵی به‌شدارییان تێدا كرد، له‌و
خوله‌دا ئێمه به‌رانبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریمان كرد و به ئه‌نجامی 2 - 1
گۆڵ سه‌ركه‌وتنمان تۆمار كرد، پاش ئه‌وه رِاهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، هاته لای
رِاهێنه‌ری ئێمه و پرسیاری ده‌رباره‌ی من لێ كرد و گوتی ئه‌و یاریزانه له
كوێ ده‌ژیت، ده‌توانێت بێته یانه‌ی ئێمه و لێره یاری بكات، ئیَمه
پێویستیمان پێیه‌تی. بۆیه منیش بیرم لێ كرده‌وه، كه بچمه ئه‌و یانه‌یه،
به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌م رِازی نه‌بوون، هه‌روه‌ها خۆیشم حه‌زم نه‌ده‌كرد كه
رِاهیَنه‌ره‌كه‌م به جێ بهێڵم، چونكه ئه‌و له رِووی كاره‌كانی مانه‌وه له‌و
وڵاته‌دا، كارئاسانی ته‌واوی بۆ كردبووم" (له‌م كاته‌دا دایكی بێرون له
ئه‌ڵمانیاوه پێوه‌ندی به بێرونه‌وه ده‌كات و له‌و ده‌پرسێت، بێرونیش ده‌ڵێت
قسه بۆ رِۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ده‌كه‌م، دایكیشی چونكه خویَنه‌رێكی باشه،
ده‌ڵێت رِۆژنامه‌ی "هه‌ولێر پۆست")
بێرون گوتی: "پاش ئه‌وه‌ی كه زانیم ئاستم به‌رز بووه‌ته‌وه، ویستم بێمه‌وه
وڵاته‌كه‌ی خۆم و خزمه‌ت به یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌م، به‌لاَم كه هاتمه‌وه
كوردستان، چوومه مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و سێ رِۆژ مه‌شقم له‌سه‌ر توانای
له‌ش كرد و له یاریزانانی دیكه باشتر نه‌بووبم، خراپتر نه‌بووم، هه‌روه‌ها
مه‌شقی تۆپیان پێ نه‌كردم، كه‌چی له رِۆژی سێیه‌مدا، (چه‌له)ـی یانه هات و
گوتی: فانیله‌كه‌م بده‌وه و رِاهێنه‌ر ده‌ڵێت برِۆ به دوای یانه‌یه‌كی
دیكه‌دا بگه‌رِێ، ئه‌وه به لای منه‌وه زۆر چاوه‌رِواننه‌كراو بوو، ئیتر دوای
ئه‌وه هاتمه‌وه و نه‌چوومه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌م رِكابه‌ریی هه‌موو
یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌م".
بێرون به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "من مانگێك پێش یاریی كۆتایی و له‌سه‌ر
خه‌رجی خۆم و بێ پرسی یانه‌كه‌م هاتمه‌وه، نه‌هاتوومه‌ته‌وه به‌شداریی خولی
ئاسیا بكه‌م، هاتوومه‌ته‌وه خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولیَر كه‌م، نه‌مزانی ئه‌وان
ئاوها هه‌ڵوسكه‌وت ده‌كه‌ن، داخ بۆ ئه‌وه ده‌خۆم، له ماوه‌ی ئه‌و سێ
رِۆژه‌دا، هیچ كه‌س له ستافی یانه‌كه، به لامدا نه‌هات، به‌ڵام به درێژایی
ئه‌و ماوه‌یه، سه‌رهه‌نگ موحسین به‌رده‌وام ده‌یدواندم و هاوكاریی ده‌كردم".
بێرون، ئێستا رِه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی
ده‌توانێت له‌و وڵاته‌دا ژیان بباته سه‌ر.
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|