|
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا به‌رشلۆنه
له‌هه‌ولێری برده‌وه
زاگرۆس
نانه‌كه‌لی :
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به‌گۆڵێكی میسی له‌یانه‌ی
هه‌ولێری برده‌وه . یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی
له‌و یارییه‌دا كۆنتڕۆڵی یاریگای كردبوو ، به‌ڵام لێهاتوویی گۆلچی یانه‌ی
هه‌ولێر ، سه‌رهه‌نگ موحسین توانی هێرشه‌كانی هێنری و ئیتۆ و میسی بوه‌ستێنێت ،
تا له‌ده‌قیقه‌ی (78) دا میسی توانی گۆڵی یه‌كه‌م بردنه‌وه بۆ یانه‌ی
به‌رشلۆنه تۆماربكات و یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند به‌كارتی
سور ده‌ركرا و یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتاییهات .
شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداری یانه پاڵه‌وانه‌كانی
ئاسیای كرد ، كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ( CD
) ی یارییه‌كانی پله‌یسته‌یشن ، یانه‌ی هه‌ولێریشی خستۆته
نێو یاری تۆپی پێی ( پله‌یسته‌یشن 2 ) ه‌وه ، بۆیه من به‌یانه‌ی هه‌ولێر
یارییم كرد و كوڕه‌كه‌شم به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه .
جێی
دڵخۆشیه كه بۆیه‌كه‌مجاره یانه‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان ، ده‌چێته ئه‌و
جۆره یارییه‌وه‌و له‌جیهاندا ده‌چێته ڕیزی ئه‌و یانانه‌ی تره‌وه له‌و
زانسته‌ی سه‌رده‌مدا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه .
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ی
ستادیۆم
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|