|

ئاماده‌كردنى : رِێكان كمال
ماڵپه‌ڕی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له هه‌واڵێکیدا رِایگه‌یاند که‌وا
یانه‌که‌یان بۆندی گۆڵپارێزی یانه‌که‌یان که ئێستا به هۆی پێکانه‌وه دوور
که‌وتوه‌ته‌وه‌و تا کۆتای وه‌رزه‌که ناگه‌ڕێته‌وه نوێ کرده‌وه تا ساڵی 2010
وه ووتیان هۆی نوێکردنه‌وه‌ی بۆندی ( خۆرکوێرا ) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
چونکه گۆڵپارێزی ناوبراو له‌کۆتای ئه‌و وه‌رزه‌دا بۆنده‌که‌ی کۆتا ئه‌هات
له‌گه‌ڵیاندا بۆیه وویستوویانه بۆنده‌که‌ی نوێ بکه‌وه‌وه، خۆرکوێراش
له‌باره‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی ده‌ڵێت” من زۆر خۆشحاڵم به‌و کاره‌ی
به‌ڕێوبه‌رانی یانه‌که‌م وه من هه‌رده‌مویست بۆنده‌که‌م نوێ بکه‌مه‌وه گه‌ر
هه‌رواش بێت چونکه لێره په‌روه‌رده بووم ، وه ئه‌م بڕیاره ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت که‌وا یانه‌که‌م متمانه‌یان به‌من هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش من به‌هێز
ده‌کات ” . |