|
یانه‌ى هه‌ولێر پێنج یاریزان
دێنێته رِیزى یانه‌كه‌ى
به‌مه‌به‌ستى خۆ ئاماده‌كردن بۆ خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا , یانه‌ى هه‌ولێر
رِیزه‌كانى خۆى رِێك ده‌خات و ڵێنج یاریزان دێنێته یانه‌كه‌ى له‌وانه حیدر
سباح و مسلم مبارك له‌یانه‌ى زه‌ورا و هه‌روه‌ها سلام شاكر و ئوسامه عه‌لى و
حسێن عه‌لى له‌یانه‌ى ته‌ڵه‌به , شایه‌نى باسه رِۆژى دووشه‌مه‌ى رِابردوو له‌یاریگاى
شه‌هید فرنسۆ هه‌ریرى به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یانه‌ى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كى زۆرى
هانده‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر یاریزانانى ناوبراو كۆتاییان به‌بۆنده‌كه هێناو
رِێك كه‌ووتن له‌سه‌ر برِى پاره‌ى داواكراو
كه بریتى بوو له
مسلم مبارك 24 ملیۆن
حیدر سباح 24 ملیۆن
حسێن عه‌لى 19ملیۆن
ئوسامه عه‌لى 20 ملیۆن
سلام شاكر 17 ملیۆن
|