|
دوو
ساڵه هه‌ولێرمان پاڵه‌وانه
ئـارى ئـازاد
هه‌ولێر شارى داهێنان و روناكبیرى و هه‌ڵكه‌وته‌ى كه‌سایه‌تیه زۆر
ناسراوه‌كانى كوردستانه شارى وه‌رزش و وه‌رزش دۆستانه ئه‌وه‌تا خاوه‌نى
یانه‌یه‌كى زۆر به‌هێزى تۆپى پێیه ئه‌و یانه‌یه‌ى قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ
یاریزانانى كوردستان ، ده‌سكه‌وته‌كان ئه‌و یانه‌یه هێنده زۆره ته‌نها
لاپه‌ره‌كانى مێژوو ده‌توانن هه‌مووى تۆماربكه‌ن ، دوو له گرنگترین
ده‌سكه‌وته‌كانى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى یانه بژارده‌كانى عێراقه بۆ دوو
ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ساڵى پار له‌ناو جه‌رگه‌ى پایته‌ختى كوردستان شارى شاران
هه‌ولێر و ئه‌مساڵیش له‌ناو جه‌رگه‌ى شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق و له
یاریگاى (شه‌عب) ى نێوده‌وڵه‌تى ، به‌هێزى خۆى بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماند ،
ده‌بێت هه‌ڵوێستى هانده‌ر و جه‌ماوه‌رى ئه‌و یانه خۆشه‌ویسته له یاد
نه‌كه‌ین كه چۆن و بۆ هه‌میشه هانده‌ر و پاڵپشتى سه‌رسه‌ختى یانه‌ى
خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بوونه چۆن دواى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه و
به‌رزكردنه‌وه‌ى جامه‌كه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى هه‌ولێرى دێرین ، به‌هێزى
یانه‌ى هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى له هه‌ندێك پاڵه‌وانیه‌تى به‌ناوى
هه‌ڵبژارده‌ى دووه‌مى عێراقه‌وه به‌شدارى ده‌كات ، جێگاى شانازیه بۆ
كوردستانیان و هه‌ولێریه‌كان ئه‌وه ئاستى یانه‌كه‌یان بێت لێره‌وه داوا له
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌م به دابین
كردنى هه‌ندێك پێداویستى زۆر گرنگ و پێویست بۆ یانه‌كه وه‌ك كردنه‌وه‌ى
كه‌ناڵێكى ئاسمانى تایبه‌ت به یانه‌كه و رۆژنامه یا گۆڤارێكى هه‌فتانه بۆ
هه‌واڵه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر ، به‌ستانداردكردنى یاریگه‌كه‌یان و
پێداویستییه‌كانیان ، دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م جامه سلاَوێكى به‌وه‌فایانه
بۆ سه‌رۆك و ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى هه‌ولێر و گشت یاریزانه به‌رێزه‌كانى
ده‌نێرین به‌تایبه‌ت شێرى یانه‌كه (سه‌رهه‌نگ موحسین) كه له یارى به‌رامبه‌ر
یانه‌ى (زه‌ورا) ببوه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م یاریزانانى یانه‌ى زه‌ورا تا دوا
خوله‌ك ، هه‌رچه‌ند چه‌ند غه‌درێك له یانه‌ى هه‌ولێر كرا به‌لاَم
هه‌ولێرییه‌كان وه‌ك هه‌میشه زۆر به‌هێز و خۆرِاگربوون ، جێگاى خۆیه‌تى
لێره‌وه‌ش سوپاسى هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌ن غه‌فور) بكه‌ین بۆ ئه‌و گۆرانیه
ناسكه‌ى كه بۆ یانه‌ى هه‌ولێرى ووتووه
هه‌ولێره .... هه‌ولێره
بـه‌رزه وه‌ك ئــه‌ستێره
ئـارى ئـازاد
ariazad999@yahoo.com
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|