|

تایبه‌ت
به‌ماڵپه‌ڕی سه‌رهه‌نگ موحسین
ڤان دێر سان
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كرێته‌وه
5\10\2008
ناردراو له‌لایه‌ن : سه‌فین
سه‌ره‌ڕای وازهێنانی له یاری نێو ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام گۆڵچی سه‌ره‌كی
پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بانگهێشت ده‌كرێته‌وه .ڤان دێر ساری گۆڵچی
سه‌ره‌كی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌وه‌ی له جامی
نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌شداری كرد‌و ، دوای ئه‌وه‌ش وازهێنانی خۆی له
یاری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند ، به‌ڵام (بێرت ڤان مارفیك)ی ڕاهێنه‌ری
ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ، ئه‌و گۆڵچییه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی
بانگهێشتی ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه كرده‌وه .هاوكات بانگهێشت كردنه‌وه‌ی (ڤان
دێر سار)ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ، دوای ئه‌وه دێت
كه (مارتن ستگلنبۆرگ)ی گۆڵچی سه‌ره‌كی ئێستای هه‌ڵبژارده‌كه توشی پێكان
بوه‌و ، (هنك تیمه‌ر)ی گۆڵچی دوه‌میش گومان هه‌یه له به‌شداریكردنی .بۆیه
(مارفیك)ی ڕاهێنه‌ر ، (ڤان دێر سار)ی بانگهێشت كردوه تا له هه‌ردوو
یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌كانی
(ئایسله‌ندا و نه‌رویژ) ، له میانی پالاَوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به جامی
جیهانی داهاتوو ، به‌رگری له گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكات .جێی ئاماژه‌یه،
(ڤان دێر سار) له ناو یاریزانه‌كانی دیكه‌دا، زۆرترین یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی
هۆڵه‌ندا كردوه كه 128 یاری بووه .
ناردراو له‌لایه‌ن : سه‌فین safin_21@hotmail.com
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هه‌واڵ و
چالاكییه‌كان >>>
|