ژیاننامه
ده‌ستكه‌وته‌كان
هۆنراوه‌كان
گاله‌ری وێنه
په‌یوه‌ندی
عربي كوردی
ADVERTISEMENT
* سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى (سه‌رهه‌نگ موحسین) ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه له‌قوتابخانه‌ى (هێمن)ى سه‌ره‌تایى بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى وه‌رزشیى، مامۆستا (سدیقى گچكه)، ئه‌م قوتابخانه‌یه له شارى هه‌ولێره له گه‌رِه‌كى 92 . قوتابخانه‌ى هێمن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى پێگه‌یه‌كى باش بووه بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانان، ئه‌م قوتابخانه‌یه چه‌ندین یاریزانى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه له‌وانه یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌لاحه‌ددین سیامه‌ند و بژار ئه‌كره‌م و شه‌هید سیروان محمد كاپتنى یانه‌ى وه‌رزشى یانه‌ى بروسك و چه‌ندین یاریزانى تر كه له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستا سدیقى گچكه په‌روه‌رده بوونه، سه‌رهه‌نگیش قوتابییه‌كى ئه‌و قوتابخانه‌یه بوو. شایه‌نى باسكردنه قوتابخانه‌ى هێمن خاوه‌نى چه‌ندین خوله له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تى له‌یارى تۆپى پێدا. * پاش قوتابخانه‌ى هێمن له‌چه‌ند تیپێكى میللى یاری كردووه له‌وانه : تیپى لاوانى ئاره‌زوو ، تیپى لاوانى 92 ، تیپى لاوانى پێگه‌یاندن ، تیپى لاوانى هه‌ڵگورد.* وه‌كو یانه‌ش .. سه‌ره‌تا له تازه پێگه‌یشتوانى یانه‌ى ئاسۆ یاری كردووه له‌ساڵى 1997 له‌گه‌ڵ رِاهێنه‌ر (محمد ملا). * پاش دوور كه‌وتنه‌وه‌شى له یانه‌ى ئاسۆ ، له‌یه‌كێ له‌رِۆژنامه‌كانى وه‌رزشى گوێبیستى ئه‌وه بوو كه یانه‌ى پێشكه‌ووتن پێویستى به‌یاریزان هه‌یه ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى تیپى لاوانى 92 و رِاهێنه‌رى تیپه‌كه‌یان خوالێخۆشبوو عه‌بدول قادر نه‌جمه‌ددین چوو ناوى خۆى نوسى له‌یانه‌ى پێشكه‌وتن ، له‌به‌ر لێهاتوویى سه‌رهه‌نگ له ماوه‌یه‌كى كورتدا بوو به گۆلچى سه‌ره‌كى له‌و یانه‌یه , رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌شیان ئه‌وكات مامۆستا ( عبدالقادر حسین) بوو . له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشكه‌ووتن به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى (7) مانگ ، هه‌روه‌ها به‌شدارى چه‌ند خولێكیان كرد، دواتر له یه‌كه‌مین خولى شه‌هید (فرنسۆ هه‌ریرى) پاش نیشاندانى ئاستێكى باش (كاوه ئیبراهیم) ى رِاهێنه‌رى ئه‌وكاتى گۆلچیه‌كانى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر له‌رِێكه‌وتى 12/4/2001 له‌یانه‌ى پێشكه‌ووتنه‌وه بانگهێشتى كرد بۆ رِیزى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر كه ئه‌وكات عه‌بدول قادر حسین و ابوبكر ئه‌نوه‌ر و كاوه ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتى مه‌شقى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێریان ده‌كرد . پاش به‌رده‌وام بوونى له مه‌شقى لاوانى یانه‌ى هه‌ولێر ، له‌یه‌كێ له‌مه‌شقه‌كان كاپتن نازم شاكر ئاماده‌ى مه‌شقه‌كه بوو و چاوى پێى كه‌وت و ئاستى سه‌رهه‌نگى به‌دڵ بوو ، بانگهێشتى كرد بۆ ریزى یه‌كه‌مى یانه‌ى هه‌ولێر له رِێكه‌وتى 16/8/2001 ، گۆلچیه‌كانى ئه‌وكاتى یانه‌ى هه‌ولێریش (ابراهیم سالم و احمد على ناسراو به باوكی یونس) بوون.*وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش سه‌ره‌تا له هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى كردووه به‌سه‌رپه‌رشتى رِاهێنه‌ران كاپتن عه‌بدوڵا مه‌حمود و فه‌رحان جه‌بار و خه‌سرۆ گۆرون و ئه‌بوبه‌كر ئه‌نوه‌ر و ئازاد ، له هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دوو یارى دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به بۆنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له شارى هه‌ولێر و شارى سلێمانى ، پاش ئه‌و دوو یارییه رِاهێنه‌رانى لاوانى عێراق كه‌پێك هاتبوون له :- رِاهێنه‌رى سه‌ره‌كى :- هادى متنش یاریده‌ده‌رى رِاهێنه‌ر :- حمید سلمان رِاهێنه‌رى گۆلچى :- بدر شاكر ئه‌وه‌بوو سه‌رهه‌نگیان ده‌ست نیشان كرد بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق , له‌گه‌ڵ لاوانى عێراق به‌شدارى دوو خولى نێو ده‌وڵه‌تیان كرد ، یه‌كه‌مین خول له شارى ئۆساكاى وڵاتى یابان به‌رِێوه چوو به‌ناوى (خولى نیگاتاى نێوده‌وڵه‌تى)، له‌رِێكه‌وتى 12/7/2004 گه‌یشتنه شارى ئۆساكاى بۆ به‌شدارى كردن له‌م خوله‌دا ، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ست هێناو هه‌ڵبژارده‌ى یابانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م هات. خولى دووه‌میش پاڵاوتنى جامى جیهانى لاوان بوو كه له وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه‌چوو له رِێكه‌وتى 12/9/2004 .پاشان پاش دابرِانێكى كورت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ، دیسان گه‌رِایه‌وه هه‌ڵبژارده ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وه‌رگیرا ، پاش ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشى پیشاندا له‌خولى عێراقى 2005-2006 به‌تایبه‌تى له‌یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌جه‌ف له‌یاریگاى گه‌لى شارى به‌غدا و یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى مینا له هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و به‌سرا ، ئه‌وه‌بوو بوو به جێگاى سه‌رنجى رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كه پێك هاتبوون له ئه‌كره‌م ئه‌حمد سه‌لمان ، رِه‌حیم حه‌مید ، جه‌لال عه‌بدول رِه‌حمان ، ئینجا پاش گه‌رِانه‌وه‌یان له شارى به‌سرا چووه رِیزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، شایه‌نی باسه سه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق خاوه‌نى شه‌ش یارى نێوده‌وڵتیه.
© SarhangMuhsin.com 2007-2009