|
ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین
له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر
* ده‌ستكه‌وتێكی تری مێژوویی :
به‌ده‌ست هێنانی دووه‌مین خولی عێڕاق له‌مێژووی
یانه‌ی هه‌ولێر و ژیانی سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ دووه‌م ساڵ
له‌سه‌ر یه‌ك . شایه‌نی باسه ئه‌وه دووه‌م ساڵه سه‌رهه‌نگی
گۆلچی یانه‌ی هه‌ولێر له‌به‌ده‌ست هێنانی خولی عێڕاقی بۆ
یانه‌كه‌ی هۆكاری پله یه‌كه به‌هۆی ئاست
به‌رزییه‌كه‌ی .
* ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی :
به‌ده‌ست هێنانى خولى ئێراق بۆ
یه‌كه‌مجار له‌مێژووی یانه‌ی هه‌ولێر به‌گه‌وره‌ترین
ده‌ستكه‌وت ده‌ژمێردرێ له‌مێژووی ئه‌و یانه‌یه‌و ژیانی
وه‌رزشی سه‌رهه‌نگ موحسین كه له‌ساڵى 2006-2007
دا به‌ده‌ستیان هێنا
.
* خه‌ڵاتى باشترین گۆلچى :
له كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین خولى كوردستان
له ساڵى
2003 خه‌ڵاتی باشترین گۆلچی وه‌رگرتووه .
* دووه‌مین خولی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى دووه‌مین خولى یانه‌كانى پله‌یه‌كى كوردستان
له‌ساڵى 2003-2004
* جامی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى یه‌كه‌مین خولى جامى كوردستان / هاوبةش له‌ساڵى
2004-2005
* سێیه‌مین خولی كوردستان : به‌ده‌ست هێنانى سێیه‌مین خولى كوردستان له‌ساڵى 2004-2005
* چواره‌مین خولی كوردستان :
به‌ده‌ست هێنانى چواره‌مین خولى كوردستان له‌ساڵى 2005-2006
* چوارگۆشه‌ی زێرین : به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ى زێرِن
سىَ جار له‌خولى ئێراق به‌ئاماده‌بوونی
سه‌رهه‌نگ موحسین له‌ڕیزی یانه‌ی هه‌ولێر .
* مێژوویه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر :
به‌ژداری كردنی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر له‌خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ جاری یه‌كه‌م له‌مێژووی خۆی ،
به‌ئاماده‌بوون و یاری كردنی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌گشت
یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق له‌و ساڵه‌دا ، ساڵی
2005-2006
* خه‌ڵاتى باشترین گۆلچى :
له‌ساڵى 2006 - 2007
سه‌رهه‌نگ خه‌ڵاتی باشترین گۆلچی پێ به‌خشرا له‌خولی
بژارده‌ی عێراق .
* مێژوویه‌ك بۆ یانه‌ی هه‌ولێر :
به‌ژداری كردنی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر له‌خولی یانه
پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆی ،
به‌ئاماده‌بوون و یاری كردنی سه‌رهه‌نگ له‌گشت یارییه‌كانی
خولی بژارده‌ی عێڕاق له‌و ساڵه‌دا ، له‌ساڵی 2006-2007.
* له‌كۆی 560 خوله‌ك ته‌نها یه‌ك گۆڵ :
پارێزه‌ری گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌رهه‌نگ موحسین له‌خولی
بژارده‌ی ساڵی 2006بۆ 2007 تا یاری كۆتایی ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ
تۆمار كراوه ، واته زیارتر له 650 خوله‌ك ته‌نها یه‌ك گۆڵی لێ تۆماركراوه
ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌مێژووی خولی بژارده‌ی عێڕاقی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق
* هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق :
به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق بۆ یارى كۆتایى له
خولى (نیگاتا)ى نێوده‌وڵه‌تى له وڵاتى یابان بۆ خوار ته‌مه‌نی
18 ساڵی .
* هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێڕاق :
به‌سه‌ركه‌ووتنى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق بۆ پاڵاوتنى جامى
جیهانى بۆ لاوان ، كه له وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه چوو
له‌ساڵی 2004.
* ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی : یه‌كه‌مین گۆلچى
له مێژووی وه‌رزشی كوردستان له رِێزى
هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقى یاری بكات .
* هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق : خاوه‌نى شه‌ش یارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى
نیشتیمانی عێراق
.
* هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق :
به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له خولى (پاڵاوتنه‌كانى
نه‌ته‌وه‌كانى ئاسیا ) .
|